
به‌رز و به‌ڕێز بێ 31ی جۆزه‌ردان، رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان،
بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان،
هاوڕێیانی پێشمه‌رگه و پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كۆمه‌ڵه،
دۆستان و دڵسۆزانی كۆمه‌ڵه و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كوردستان!
ئه‌مڕۆ رێك سی ساڵ به‌سه‌ر گیانبه‌ختكردنی هاوڕێی تێكۆشه‌ر و ماندویی‌نه‌ناس، قاره‌مانی خۆراگری له زیندانه‌كانی رژیمی شا، كاك سه‌عیدی موعینی ناسراو به كاك خانه تێپه‌ر ده‌بێت. كاك خانه‌ی موعینی، هه‌روه‌كوو سیمایه‌كی نموونه‌یی كۆمه‌ڵه له خه‌باتی نهێنی و خۆڕاگری قاره‌مانانه له‌حاست زیندان و ئه‌شكه‌نجه بوو، رچه‌شكێنی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تیی كۆمه‌ڵه و یه‌كه‌مین شه‌هیدی ئه‌م رێبازه‌ش بوو.
له‌م رۆژه‌دا وێڕای رێز گرتن له یادی ئه‌و و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ریزه‌كان و رێبازی كۆمه‌ڵه له گشت مه‌یدانه‌كانی خه‌باتی شۆڕشگیڕانه له كوردستان، جارێكی دیكه سڵاو و رێزی خۆمان پێشكه‌ش به بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، زیندانیانی سیاسی و كه‌مئه‌ندامانی شۆڕش و بنه‌ماڵه‌ی هه‌موو پێشمه‌رگه‌ی كۆن و نوێی كۆمه‌ڵه ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها سڵاوی گه‌رم و هاوڕێیانه‌ی خۆمان ده‌نێرین بۆ پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كۆمه‌ڵه كه ئێستاش كوردستان و بزووتنه‌وه‌كه‌ی له بیره‌وه‌ریی خه‌باتی پڕ له شانازیی ئه‌وان لێوانه، بۆ هه‌موو تێكۆشه‌رانی دێرینی گشت بوواره‌كانی خه‌بات و بۆ زیندانیانی سیاسیی دێرین كه به خزمه‌تی بێدرێغ و به فیداكاریی ئه‌وان خۆڕاگریی جه‌ماوه‌ری له كوردستان هاته دی. هه‌روه‌ها سڵاوی گه‌رمی دڵی پڕهومێدی خۆمان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین به پێشمه‌رگه‌كانی ئێستای كۆمه‌ڵه و به هه‌موو نه‌سلی تازه‌ی خه‌باتكار، له هه‌موو مه‌یدانه‌كانی خه‌بات و چالاكیی سیاسی، رێكخستن، پێشمه‌رگایه‌تی و رۆشنبیری كه جێگه‌ی هیوا و هومیدی سبه‌ی رۆژی كوردستانن.
ئێرانی ئه‌مڕۆ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ژێر دیكتاتۆریی ره‌شی عه‌بای ئاخونده‌كان و چه‌كمه‌ی سوپای پاسدارانه‌وه به‌سه‌ر ده‌با و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه پشتی كۆمه‌ڵانی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و كه‌م داهاتی كۆمه‌ڵگا له‌ژێر باری قورسی گرانیی سه‌رسووڕهێنه‌ر و بێكاری و قه‌یرانی ئابووریدا چه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا له وه‌ستانه‌وه و به‌ره‌نگاری و به‌گژاچوونه‌وه نه‌كه‌وتووه و به‌تایبه‌ت له ساڵی رابوردوو ده‌نگی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان خه‌ریكه به‌رزتر و به‌رزتر ده‌بێته‌وه. بزووتنه‌وه كرێكارییه فراوانه‌كان، بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاران، ژنان، نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان و بزووتنه‌وه‌ی رۆشنبیری خه‌ریكن زۆرتر و زیاتر، خۆڕاگرتر و سه‌رسه‌ختانه‌تر له جاران سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن. ناكۆكییه‌كانی ناوخۆی ده‌سه‌ڵات قیناویتر و دوژمنكارانه‌تر له جاران هاتۆته‌وه ئارا و ته‌نانه‌ت هه‌موو خه‌تێكی سووریشی به‌زاندووه و ئیفشاگه‌رییه‌كانیان له‌سه‌ر یه‌كتری، گه‌نده‌ڵی و مافیاكاری ئه‌و تاقمه جینایه‌تكاره‌ی له‌به‌ر چاوی هه‌مووان خستۆته روو و هه‌موو نیزامی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك سووكتر و بێنرختر كردووه. بارودۆخی ناوچه‌یی و جیهانیی ئه‌م رژیمه‌ش هه‌روا رووی له گرژی و ئاڵۆزیی زۆرتره. هه‌رچه‌ند بۆ پێشبینی ره‌وتی داهاتوو هێشتا زووه، به‌ڵام هه‌موو دیارده‌كان وا نیشان ده‌ده‌ن كه كۆمه‌ڵگای ئێران و رژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ره‌و قه‌یرانێكی قووڵ و به‌ره‌و گۆڕانێكی چارهه‌ڵنه‌گر هه‌نگاو ده‌نێن.
ئه‌م بارودۆخه وشیاری و یه‌كگرتوویی و تێكۆشانێكی هه‌رچی زیاتر له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و له ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ش ده‌خوازێ. كۆمه‌ڵه، به‌دوای ئه‌وه‌ی كه له ساڵی رابوردوودا تووشی سه‌رئێشه‌یه‌كی نه‌خوازراو هات، ئێستا ئاماده‌تر و گه‌رم وگوڕتر، سه‌رودڵخۆشتر و پڕ له هیواتر، ساغتر و پته‌وتر و به‌رچاوروونتر له هه‌میشه له هه‌موو مه‌یدانه‌كانی خه‌باتدا سه‌رگه‌رمی تێكۆشانه. كۆمه‌ڵه، به سه‌ركردایه‌تییه‌وه، به‌هه‌موو كادر و پێشمه‌رگه‌كانیه‌وه، به‌هه‌موو هه‌ڵسووڕاوانی خه‌بات و رێكخستنی نهێنییه‌وه، به چالاكانی هه‌موو بوواره‌كانیه‌وه، به‌روونی هه‌ست به مه‌سئوولییه‌تی مێژوویی خۆی ده‌كا و ئاماده‌ی به‌ڕێوه بردنیه‌تی، هیچ سه‌ختی و ته‌نگژه‌یه‌ك ئیراده‌ی سست ناكا و كۆڵی پێنادا، هیچ چه‌واشه‌كارییه‌ك رێگه‌ی پێ ون ناكا، هیچ هه‌ڕه‌شه و تۆقاندنێكیش نایترسێنێ. كۆمه‌ڵه، وه‌كوو هه‌میشه، ئاڵاهه‌ڵگری خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد، ئاڵاهه‌ڵگری نوێخوازی و پێشكه‌وتنخوازی، ئاڵاهه‌ڵگری ئازادی و دێمۆكراسیخوازی و دادپه‌ره‌وه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی، پاڵپشت و رێكخه‌ری خه‌باتی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له‌پێناو مافه‌كانی ئێستا و دوارۆژیاندا، دۆست و دڵسۆزی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و خه‌باتكاری لێبڕواو و بێ‌ڕاڕایی له‌حاست دوژمندایه و هه‌ر واش ده‌مێنێته‌وه.
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه هه‌میشه هه‌ڵگری بیری نوێ و پێكشه‌وتنخواز، پارێزه‌ری دێمۆكراسی و مافه‌كانی كۆمه‌ڵانی به‌رینی خه‌ڵك و و ئاڵاهه‌ڵگری خه‌باتی رزگاریبه‌خشی كوردستان بووه. مێژووی بزووتنه‌وه‌ی سێ ده‌یه‌ی رابوردووی كوردستان ده‌رخه‌ری ئه‌م راستییه‌ن. ئه‌م هێزه ریشه‌ی له‌ناو جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكدایه و هیچ دابڕانێكی كاتی ناتوانی په‌یوه‌ندیی قووڵی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه و جه‌ماوه‌ری سته‌مدیتووی كوردستان كاڵ و كه‌مڕه‌نگ كاته‌وه. هێزی پێشمه‌رگه ته‌نیا هێزێكی شه‌ڕكه‌ر و چه‌كدار نه‌بووه، به‌ڵكوو له هه‌مان كاتدا رێ‌نیشانده‌ر و رێكخه‌ر و وشیاریبه‌خش بووه.
جێی خۆیه‌تی هه‌ر لێره‌دا ئاماژه به‌وه‌ش بكرێ كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له ئاڵوگۆڕه‌كانی داهاتووی كۆمه‌ڵگای ئێران و كوردستاندا بێگومان ده‌توانێ و ده‌بێ ده‌وری كارا و كاریكه‌ری هه‌بێ و خه‌ڵكی كوردستانیش ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌یان له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه هه‌یه. هه‌ر بۆیه‌ش خۆ ئاماده كردن و خۆ ته‌یار كردن بۆ به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه مێژووییه‌كانی خۆی له حاست بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد، یه‌كێكه له ئه‌وله‌وییه‌ته‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه.
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، هه‌موو تێكۆشه‌رانی سیاسی له هه‌ر خه‌ت و رێبازێك، هه‌موو هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، هه‌موو هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری، هه‌موو ژنانی یه‌كسانیخواز، هه‌موو لاوانی شۆڕشگێڕ، هه‌موو خوازیارانی ئازادی و مافی مرۆڤ پێویسته خه‌باتی خۆیان په‌ره پێبده‌ن، یه‌كگرتووتر و به وره‌یه‌كی به‌رزتره‌وه بێنه مه‌یدان و له هه‌میشه زیاتر خۆیان ته‌یار كه‌ن. با باشترین و به‌نرخترین سوننه‌ته‌كانی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، باشترین و به‌نرخترین سوننه‌ته‌كانی خه‌باتی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه بكه‌ین به رێنوێنیكه‌ری خه‌باتی پڕجۆش و خرۆشی داهاتوومان.
پیرۆز بێ 31ی جۆزه‌ردان، رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
به‌رز و به‌ڕێز بێ یادی گیانبه‌ختكردووانی كۆمه‌ڵه
مه‌رگ و نه‌مان بۆ رژیمی كۆنه‌په‌رستی كۆماری ئیسلامیی ئێران
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
31ی جۆزه‌ردانی 1387ی هه‌تاوی، رێكه‌وتی 20ی مانگی ژوئه‌نی 2008ی هه‌تاوی
ادامه
مطلب
نوشته شده توسط شه ده ئه هوورا
در 2008/6/21